Harman Laboratory

Call Directions Contact the business

Harman Laboratory تاقیگەی هەرمان بۆ شیکاریی نەخۆشییەکان
medical laboratory

شیکاری بۆماوەیی و خستنەڕووی زانیاری بۆماوەیی و گرنگیەکانی بۆ ژیانی مرۆڤ:شیکاری (DNA fit) و تەندروستیەکی باشتر:بەشی یەکەم...
11/10/2026

شیکاری بۆماوەیی و خستنەڕووی زانیاری بۆماوەیی و گرنگیەکانی بۆ ژیانی مرۆڤ:
شیکاری (DNA fit) و تەندروستیەکی باشتر:
بەشی یەکەم:
(ڕۆڵ و کاریگەریەکانی بۆماوە لەسەر چڕی و پتەوی ئێسکەکان).
زانستی بۆماوەزانی و لێکۆڵینەوە لە جینەکانی مرۆڤ دەریانخستووە کە دەتوانرێت بە تێگەیشن لە زانیاریە بۆماوەییەکان، تەندروستیەکی باش و جەستە و دەروونێکی سەلامەت بەدەست بهێنین.
دی ئێن ئەی فت (DNA fit) دەتوانێت یارمەتیمان بدات لە بەدەست هێنانی تەندوستیەکی باشتر، و لە رێگەی زانینی زانیاری بۆماوەیی تا بتوانین پێش بە زۆرێک لە گرفتە تەندروستیەکان بگرین بەر لە سەرهەڵدانیان لەڕێگەی هەڵبژاردنی خوراک و ژینگە و وەرزشێکی دروستەوە.
چونکە مەرج نییە سەرجەم زانیاییە تەندروستیەکان گشتی بن و لەسەر جەستە و دەروونی هەمووان کاریگەریان هەبێت، بۆیە بۆ گەیشتن بە ڕێنماییەکی دروست کە لەگەڵ دۆخی جەستەیی و دەروونیمان دا بگونجێت، باشترە سەرەتا زانیاریە بۆماوەییەکانمان بزانین.
دی ئێن ئەی فت (DNA fit) تەواوی جین و زانیاریە بۆماوەییە گرنگەکانمان بۆ دەخاتەڕوو و لێکدانەوەیان بۆ دەکات، بۆ تیگەیشتنی تەواو لە جەستەو دەروونی کەسێتیمان وە یارمەتیدەرە لە هەڵبژاردنی ژیانێکی تەندروست.
جین(Gene) چی یە؟
جین بەشێكی دیاریکراوە لەسەر دی ئێن ئەی (DNA)، کە زانیاریی تەواوی تێدایە بۆ بەرهەمهێنانی پرۆتینە جیاوازەکان بۆ جێبەجێ کردنی فرمانێکی دیاریکراو، هەر جینێک فرمانێکی تایبەتی هەیە، بە لێکۆڵینەوە لە جینەکان دەتوانین کاردانەوە و کاریگەری جینەکان لەسەر تەندروستی کەسەکان بخەینەڕوو.
چونکە ڕاستە زانیاری بۆماوەیی جینەکانی مرۆڤ هەمان جۆرن. بەڵام هەرکەسێک دەرخەری بەشێکی تایبەتە کە بە (Genotype) ناسراوە، هەربۆیە بەپێ (Genotype)ە جیاوازەکان دەکرێت چەندین جۆر کاردانەوەی بۆماوەیی جیاواز هەبن بۆ بارودۆخێکی دیاریکراو.
** بۆماوە (یان جین) لە سەرجەم چالاکیە جەستەیی و دەروونیەکان دا ڕۆڵ و کاریگەر هەیە، لێرەدا باس لە ڕۆڵ و کاریگەریەکانی بۆماوە دەکەین لەسەر چڕی و پتەوی ئێسکەکان.
بۆماوە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر پتەوی و چڕی کانزاکانی نێو ئێسکی مرۆڤ و هاوسەنگ هێشتنەوەی بڕی کانزا و پێکهێنەگرنگەکانی ناو ئێسک، و کەمبوونەوەی چڕی و لاوازبوون و شاشبوونی ئێسکەکان، یان بە پتەوی مانەوەیان.
** مەبەست چییە لە چڕی کانزای نێو ئێسکەکان؟
چڕی کانزای نێو ئێسکەکان (Bone Mineral Density (BMD)) ئاماژەیە بۆ چڕی ئەو کانزا و پێکهاتانەی کە ئێسکەکەیان پێکهێناوە.
کەمی بڕی (BMD) مەترسی سەرهەڵدانی گرفتەکانی ئێسک (داخوران و ناسک بوون و شاشبوون و فشەڵبوون) و ئێسک شکان زیاد دەکات، و بە پێچەوانەشەوە هاوسەنگی بڕی (BMD) پتەوی و تەندروستی ئێسکەکان دەردەخات.
باشترین ڕێگا بۆ دەرخستن و دەستنیشانکردنی (BMD). جۆرێک دەستنیشانکردنی تیشکی تایبەتە کە بە (Dual-Energy X-ray Absorptiometry (DXA)) ناسراوە، لەم ڕێگەیەوە دەتوانرێت تاڕادەیەکی زۆر چڕی و پتەوی و مەترسی شاشبوون و شکانی ئێسکەکە دەستنیشانبکرێت.
** كێن ئه‌وانه‌ی پێويسته‌ شيكاری تیشکی بۆ (BMD) ئه‌نجامبده‌ن؟
هه‌موو كه‌سێك پێويستی به‌ ئه‌نجامدانی شيكاری تیشکی بۆ (BMD) نييه‌، هه‌ندێك و پێوه‌ر و تايبه‌تمه‌ندی هه‌ن ئه‌گه‌ر له‌كه‌سێكدا هه‌بن پێويسته‌ شيكاری تیشکی بۆ (BMD) بۆ ئه‌نجامبدرێت وەک:
* ئافره‌تان به‌ر له‌ ته‌مه‌نی نائومێدی به‌چه‌ند ساڵێك (Postmenopausal) يان پياوانی سه‌رو ٥٠ ساڵ.
* كه‌سانێك كه‌ گيرۆده‌ی ئاسان شكانی ئێسكه‌كانيانن.
* بوونی گرفتی ئاسان شكانی ئێسك له‌ ئه‌ندامانی ديكه‌ خێزان دا.
* سووكی كێشی له‌ش لەچاو قەبارەی جەستەدا.
* جگه‌ره‌ كێش.
* بەردەوام خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ كهوليه‌كان.
* وه‌رگرتنی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌ كاريگه‌ری لاوه‌كيان هه‌يه‌ له‌سه‌ر ئێسكه‌كان.
** چۆن شیکاری بۆماوەیی دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە ڕێگریکردن لە کەمبوونەوەی چڕی ئێسکەکان (BMD))؟
شیکاری بۆماوەیی لێکدانەوەدەکات بۆ زیاتر لە (١٠٢) جین کە پەیوەندیان هەیە بە ڕێژەی (BMD) ومەترسی گرفت و شکانی ئێسکەکانەوە.لەوجینانەش بۆ نموونە جینی (CYP24A1) کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە زیندەچالاکیەکانی ڤیتامین دی (Vitamin D)وە، یان جینی (DGKD) کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی بڕی کالیسیۆم (Calcium) لە لەشدا، کە ئەمانە دوو هۆکاری گرنگن لە پتەوبوون و بەهێزبوونی ئێسکەکاندا، لەڕێگەی زانینی ئەمانە و چەندان جینی دیکەوە دەگەینە دەرئەنجامی دیاریکردنی جۆری ئەو خۆراک و وەرزشانەی کە پێویستن بۆ بەتەندروست هێشتنەوەی ئێسکەکان و ڕاگرتنی هاوسەنگی (BMD) دوای چوونە تەمەنەوە، بە ڕێکخستنی شێوازی ژیانی گونجاو و کەمکردنەوەی کاریگەری لاوەکی لەسەر جینەکان.
ئه‌و هۆکارانه‌ چين ده‌بنه‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی (BMD):
بەدەر لە بۆماوە گەلێک هۆکاری دی هەن کە دەبنەهۆی کەمکردنەوەی (BMD) وەک (تەمەن، ڕەگەز، جۆری خۆراک، چالاکی جەستەیی، ژینگە..هتد، کاریگەریان لەسەر چڕی ئێسکەکان هەیە)، بەڵام دەکرێت لەڕێگەی زانیاریە بۆماوییەکان کاریگەری هۆکارەکانی دی کەمتربکرێتەوە بە هەڵبژاردنی جۆری خۆراک و ژینگە و چالاکی جەستەیی دروست.
چونکە ئێسك شانه‌يه‌كی مردوو نييه‌ و به‌رده‌وام له‌ گۆڕانكاريدايه‌، گۆڕانكاريه‌كان کە له‌ ئێسكدا ڕووده‌ده‌ن وە هه‌ريه‌ك له‌ پێكهێنانی ئێسك (Bone Formation) و هه‌ڵوه‌شاندن و ده‌رهێنانه‌وه‌ی مادده‌كان له‌ ئێسك (Bone Resorption) ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بڕی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و ده‌رهێنانه‌وه‌ی مادده‌كان خێراتر له‌ پێكهێنانی ئێسك ڕووبدات دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چڕی ئێسک (BMD) کەبە تێپەڕبوونی کات ئەمەش دەبێتە هۆی شاشبوون و فشەڵبوون ئێسکەکان (Osteoporosis) و ناسکبوون و ئاسان شکانی ئێسکەکان.
کاریگەری بۆماوە لەسەر چڕی ئێسکەکان:
بۆماوە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ڕێکخستنی بڕ و چالاکی و کاریگەری ڤیتامین و کانزاکان لە لەشدا، لە نێویشیان دا ئەو ڤیتامین و کانزایانەی کە دەچنە پێکهاتەی ئێسک و بەژدارن لە زیندەچالاکی ئێسکەکاندا، بۆیە زانینی زانیاری بۆماوەیی کەسێتی ئامادەکاری و پێشگیریەکی باشە بۆ تەندروست هێشتنەوەی ئێسک و بەرنگاربوونەوەی مەترسی کەمبوونەوەی چڕی ئێسکەکان بە تێپەڕبوونی کات، لەڕێگەی هەڵبژاردنی ژینگە و خۆراک و وەرزشێکی تەندروست تا لەگەڵ چالاکی جینەکانی کەسەکەدا هاوڕۆڵبن تا بگەین بەوپەڕی سەلامەتی و تەندروستی ئێسکەکان.
زانیاری خۆراکی:
كاليسيۆم:
كاليسيۆم يه‌كێك له‌ توخمه‌ گرنگه‌كانه‌ بۆ ئێسك و پاڵپشتێكی خۆراكی گرنگه‌ بۆ به‌هێزبوونی ئێسكه‌كان، ده‌بێته‌ هۆی زيادبوونی چڕی ئێسكه‌كان (BMD)، ئه‌گه‌ر بڕی پێويستی ڕۆژانه‌ كاليسيۆم وه‌رنه‌گرين ده‌بێته‌ هۆی لاوازبوون پوكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان، وه‌رگرتنی بڕی پێويستی كاليسيۆمی ڕۆژانه‌ له‌ڕێگه‌ی خۆراكه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی يه‌كه‌مه‌ و پێويسته‌ ڕۆژانه‌ بڕێكی باش كاليسيۆم له‌ڕێگه‌ی خۆراكه‌وه‌ وه‌ربگيرێت.
باشترين سه‌رچاوه‌ی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ كاليسيۆم شير و به‌رهه‌مه‌ شيره‌مه‌نيه‌كانه‌ (په‌نير و ماست ... هتد) كه‌ پێويسته‌ به‌لايه‌نی كه‌م ڕۆژانه‌ جارێك وه‌ربگيرێت، هه‌ندێك له‌ سه‌وزه‌كان (به‌تايبه‌ت سه‌وزه‌ گه‌ڵا تۆخه‌كان) بڕێك له‌ كاليسيۆميان تێدايه‌ به‌ڵام بڕه‌كه‌ی هێنده‌ نييه‌ پێويستی ڕۆژانه‌ی له‌ش به‌ كاليسيۆم پڕبكاته‌وه‌، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گرفتی كه‌مبوورده‌ی به‌ لاكتۆز (Lactose Intolerant)يان هەیە یان هه‌ستياریيان هه‌يه‌ به‌ جۆره‌ پرۆتينێكی شير و ناتوانن شير و به‌رهه‌مه‌ شيره‌مه‌نييه‌كان بخۆن، پێويسته‌ بڕی پێويستی كاليسيۆمی ڕۆژانه‌ له‌ڕێگه‌ پاڵپشتییە خۆراكیيه‌كانه‌وه‌ وه‌ربگرن، سه‌رجه‌م به‌روبوومه‌ شيره‌مه‌نييه‌كان و ئه‌و خۆراكانه‌ی شير له‌ دروستكردنياندا به‌كاردێت بڕێكی باش له‌ كاليسيۆميان تێدايه‌.
ڤیتامین دی (Vitamin D).:
ڤیتامین دی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە هاندان و یارمەتیدان و گواستنەوە و هەڵمژینی کالیسیۆم و هەروەها ڕێکخستنی بڕی کانزای ناو ئێسکەکان، سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین دی (Vitamin D) تیشکی خۆرە کە ڕاستەوخۆ بەر پێست دەکەوێت (بڕی بەرهەم هێنانی ڤیتامین دی پەیوەندی بە ڕەنگی پێستەوە هەیە)، لە کەسانی بەتەمەندا خۆدانە بەر خۆر بڕێکی ئەوتۆ لە ڤیتامینەکە بەرهەم ناهێنێت بەهۆی تەنکبوونی چینەکانی پێستیانەوە، سەرچاوەیەکی دیکەی ڤیتامینەکە سەرچاوە خۆراکیەکانە بەڵام سەرچاوە خۆراکیەکان ناتوانن بڕی پێویستی لەش بۆ ڤیتامینە دابین بکەن خۆراکەکانیش وەک(زەردێنەی هێلکە، چەوری ماسی، شیر و بەرهەمە شیرەمەنیەکان و هەندێک جۆری قارچک....هتد).
هەندێک هۆکاری دیکە هەن کە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت وەک:
- بڕی ڤیتامین کەی (Vitamin K) کە ئەم ڤیتامینە هاوشێوەی ڤیتامین دی (Vitamin D) و کالیسیۆم (Calcium) ڕۆڵی گرنگی هەیە لە تەندروستی و پتەوی ئێسکەکاندا.
- وەرگرتنی بڕێکی زۆر کافایین (چا و قاوە ...هتد) ڕۆژانە بڕی چڕی ئێسکەکان (BMD) کەمدەکاتەوە (لە ڕێگەی شیکاری بۆماوەییەوە دەتوانرێت بڕی گونجاوی کافایین بۆ هەر ڕۆژێک دیاریبکرێت).
- ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵیان (Fiber) تێدایە ڕاستە یاریدەدەرێکی باشن بۆ کرداری هەرسکردن بەڵام کاریگەری ئەرێنی و نەرێنیان دەبێت لەسەر بڕی هەڵمژینی کالیسیۆم بەپێی جۆری ڕیشاڵ و زانیاریەبۆماوەییکانی ئەو کەسەکە.
- خێرا دابەزاندنی کێش و پارێزی خۆراکی تووند بەهەمان شێوە کاریگەری هەیە لەسەر بەهەدەرچوونی بڕێکی باش لە کانزا و پێکهاتەکانی ئێسک بۆیە کێش دابەزاندن پێویستە بەهێواشی شێنەیی بێت تا زیان بە ئێسکەکان نەگەیەنێت و لەش چەوری لەدەست بدات.
- وەرزشکردن کاریگەریەکی دوولایەنەی ئەرێنی هەیە لە لایەک دەبێتە هۆی تەندروسی هێشتنەوەی ئێسکەکان و پتەوتربوونیان و لەلایەکی دی دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش بە شیوازێکی تەندروست، کە باشترین و ساناترینیان بەپێ ڕۆشتنە.
°°°
شیکاری (DNAfit) لە تاقیگەی پێشکەوتووی (DNAFit)ی بەریتانیا دەکرێت.
نمونەی شیکارییەکەش لیکی ناودەمە کە بە سوابی(swab) ی تایبەت وەردەگیرێت ودەکرێتە ناو تیوبی تایبەت بە ئەم شیکارییە کەمادەی پارێزەری لیکەکەی تێدایە بۆ پاراستنی. وە پڕکردنەوەی فۆڕمی هاوپێچ بە ئەم شیکارییە ،ئەم شیکارییە سێ هەفتەتا چوار هەفتەی پێدەچێت .

بۆ پەیوەندی کردن؛

07705393538

ناونیشان/ سلێمانی - - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

شيكاری [Inhibin]:يان [Inhibin A & Inhibin B]:شيكاريه‌كه‌ بڕی هۆرمۆنی (Inhibin) له‌ خوێندا ده‌ستنيشان ده‌كات، (Inhibin) پ...
05/10/2026

شيكاری [Inhibin]:
يان [Inhibin A & Inhibin B]:
شيكاريه‌كه‌ بڕی هۆرمۆنی (Inhibin) له‌ خوێندا ده‌ستنيشان ده‌كات، (Inhibin) پرۆتينێكه‌ له‌لايه‌ن خانه‌كانی (Granulosa Cells)ی هێلكه‌دان له‌ ئافره‌تان يان له‌ كاتی دووگيانيدا له‌ لايه‌ن وێڵاشه‌وه‌ (Placenta) ده‌رده‌درێت و له‌ پياوان دا خانه‌كانی (Sertoli Cells)ی له‌ گونه‌كان دا ده‌رده‌درێت، هۆرمۆنه‌كه‌ به‌ دياريكراوی فرمانی كپكردن و ڕێكخستنی بڕی ده‌ردانی هۆرمۆنی(Follicle Stimulating Hormone (FSH))ە كه‌ له‌ ژێرمێشكه‌ ڕژێن (Pituitary)ەوه‌ ده‌رده‌درێت، هه‌روه‌ها له‌ ناو كۆئه‌ندامی زاوزێش دا چه‌ند فرمانێكی گرنگی هه‌يه‌ له‌وانه‌ ڕێكخستنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌ و تۆو و گه‌شه‌ی هێلكه‌ی پيتراو و كۆرپه‌له‌.
پرۆتينی (Inhibin) له‌ دوو به‌ش پێكهاتووه‌ ئه‌وانيش به‌شێكی (Alpha Subunit)، له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له‌ (Beta A Subunit) يان (Beta B Subunit)، به‌م شێوه‌يه‌ دوو جۆری جياواز له‌ پرۆتينی (Inhibin) په‌يداده‌بێت، ئه‌وانيش Inhibin A][Inhibin B]].
له‌ ئافره‌تاندا هه‌ردوو [Inhibin A][Inhibin B] دروست ده‌بێت، هۆرمۆنی [Inhibin A] له‌لايه‌ن هه‌ريه‌ك له‌ فۆليكوله‌ پێگه‌يشتووه‌كان (Follicles) و زه‌رده‌ته‌ن (Corpus Luteum) ده‌رده‌درێت، هه‌رچی [Inhibin B]يشه‌ به‌ شێوه‌يه‌كی سه‌ره‌كی له‌لايه‌ن ئه‌وفۆليكله‌ بچووكانه‌وه‌ ده‌رده‌درێت كه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌كردندان (Small Developing Follicles)، به‌ڵام له‌ پياواندا ته‌نها [Inhibin B] دروست ده‌بێت.
له‌ ئافره‌تاندا هاوشێوه‌ی به‌شێكی زۆر له‌ هۆرمۆنه‌كان، هۆرمۆنی (Inhibin) بڕه‌كه‌ی به‌ درێژای سووڕی مانگانه‌ له‌ زيادبوون و كه‌مبووندايه، ‌پێويسته‌ له‌ كاتێكی دياريكراوی سووڕه‌كه‌دا شيكاری هۆرمۆنه‌كانی (Inhibin) ئه‌نجامبدرێت، (هۆرمۆنی [Inhibin A] له‌ سه‌ره‌تای قۆناغی فۆليكله‌وه‌ (Follicular Phase) بڕه‌كه‌ی زۆر كه‌مه‌ و پاشان بڕه‌كه‌ی به‌ره‌و زيادبوون ده‌ڕوات و تا له‌ ناوه‌ڕاستی قۆناغی (Luteal phase) ده‌گاته‌ زۆرترين بڕ)، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بڕی هۆرمۆنی [inhibin B] له‌سه‌ره‌تای قۆناغی (Follicular Phase) زياد ده‌كات و له‌ ناوه‌ڕاستی قۆناغی (Follicular Phase) بڕه‌كه‌ی ده‌گاته‌ لوتكه‌ و پاشان به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌ ده‌ڕوات له‌ كۆتای قۆناغەکەدا، بڕی هۆرمۆنی [Inhibin B] به‌ كه‌می ده‌مێنێته‌وه‌ به‌درێژای (Luteal Phase). له‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نيان له‌ ته‌مه‌نی نائومێدی نزيكده‌بێته‌وه‌، ڕێژه‌ی هۆرمۆنی (Inhibin) پيويسته‌ به‌ گرنگيه‌وه‌ چاودێری بكرێت.
شيكاری هۆرمۆنه‌كانی (Inhibin) وه‌ك يه‌كێك له‌ گروپی شيكاريه‌كانی ده‌ستنيشانكردن و چاودێری كردنی شێرپه‌نجه‌ (Tumor Marker) ده‌توانرێت سوودی لێ وه‌ربگيرێت (شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان)، پاش چاره‌سه‌ر كردن يان لابردنی گرێ (شێرپه‌نجه‌)كه‌ بڕی هۆرمۆنه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش نيشانه‌يه‌كی باشه‌.
هۆرمۆنی [Inhibin A] :
يه‌كێكە له‌ دووشێوه‌كه‌ی هۆرمۆنی (Inhibin)، ده‌توانرێت بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكی پزيشكی سوود له‌ چاودێريكردنی بڕی هۆرمۆنه‌كه‌ وه‌ربگيرێت له‌وانه‌:
له‌ ئافره‌تانی دووگياندا ده‌توانرێت سوود له‌ شيكاری [Inhibin A] وه‌ربگيرێت بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و گه‌شه‌ی كۆرپه‌له، به‌جۆرێك به‌رزی ڕێژه‌ی هۆرمۆنی [Inhibin A] له‌ ئافره‌تانی دووگياندا نيشانه‌يه‌ بۆ ئه‌گه‌ری هه‌بوونی گرفتی ته‌ندروستی قورس وه‌ك مه‌نگۆلی (Down Syndrome)، هه‌ربۆيه‌ شيكاری [Inhibin A] وه‌ك يه‌كێك له‌ گروپی شيكاريه‌كانی چاودێری سه‌لامه‌تی كۆرپه‌له‌ له‌ ئافره‌تانی دووگياندا (Quadruple or Quad Test)، ده‌توانرێت سوودی لێوه‌ربگيرێت، كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ماوه‌ی دووگيانه‌كه‌دا ده‌كرێت ئه‌نجام بدرێت (Second Trimester).
شيكاری [Inhibin A] سوودی‌ لێوه‌رده‌گيرێت وه‌ك ده‌ستنيشانكه‌ر و چاودێریكارێكی باش یان وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ مه‌ترسی هەبوونی شێرپەنجەکانی (Granulosa Cell Tumours)( Mucinous Epithelial Ovarian Tumour) كه‌ دوو شێرپه‌نجه‌ی باوی هێلكه‌دانن لە ئافره‌تان دا.
به‌شێوه‌يه‌كی گشتی ڕێژه‌ی [Inhibin A] له‌ ٧٠٪ی توشبوانی (Granulosa Cell Tumours) و ٢٠٪ی توشبوانی (Mucinous Epithelial Ovarian Tumour) زيادده‌كات.
هه‌روه‌ها بڕی هۆرمۆنی [Inhibin B] زياد ده‌كات به‌ ڕێژه‌ی نزیکەی ٪۹٥ی توشبوای (Granulosa Cell Tumors)، و به‌ڕێژه‌ی ٪٦۰ی توشبوانی (Mucinous Epithelial Ovarian Tumour).
به‌ڵام رێژه‌ی ئاسایی (Inhibin) مانای نه‌بوونی شێرپه‌نجه‌ ناگه‌يه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م (Tumour Marker)كانی تر ئه‌نجامی پۆزه‌تيڤی شيكاريه‌كه‌ مانای سه‌د ده‌ر سه‌دی شێرپه‌نجه‌ ناگه‌يه‌نێت، و پاش ئه‌نجامی پۆزیتيف پێويست به‌ چاودێریكردن و شيكاری زياتر ده‌كات.
ڕێژەی ئاسایی شیکاری [Inhibin A] :
Males:

شیکاریی (BRCA1)(BRCA2):شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان یەکێک لە باووترین نەخۆشیەکانن کە ئافرەتان دووچاری دەبن لە تەواوی جیهاند...
28/09/2026

شیکاریی (BRCA1)(BRCA2):

شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان یەکێک لە باووترین نەخۆشیەکانن کە ئافرەتان دووچاری دەبن لە تەواوی جیهاندا، بەجۆرێک نزیکەی (۱۲٪)ی ئافرەتان دەکرێت لەبەر مەترسی تووشبووندابن، ئەو هۆکارانەی دەبنەهۆی شێرپەنجە زۆرن لەوانە؛ هۆكاری بۆماوەی، هۆرمۆنه‌كان، قەڵەوی، خواردنەوە کحولیەکان، هۆکاری ژینگەیی .. هتد.
جینێكی زۆر هەیە کە دەبنە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە، بەشیکارکردن و خستنەڕووی بەشێک لەو جینانە دەتوانرێت زۆر شت بخرێنە بەرچاو،وه‌ یارمەتی نەخۆش دەدات لە خۆپاراستن و چاودێریکردنی تەندروستی بەر لە سەرهەڵدانی شێرپەنجە یان دەستنیشانکردنی پله‌ی شێرپەنجەکە و چۆنێتی وەرگرتنی چاره‌سه‌ريه‌كه‌ی، كه‌ دەکرێت پێویست بە چارەسەری کیمیایی نەکات.
شیکاری جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) بۆ ئەو کەسانە باشن کە کەسێک لەناو بنەماڵەکەیاندا توشی شێرپەنجەی مەمک یان هێلکەدان بووبن كه‌ بزانين هەڵگری ئەوجینەن یاخود نا، واتە بەکاردێت بۆ ئەندامانی ئەو خێزانانەی کە ئەندامێکی دیکەی خێزانەکە له‌ڕێی مێژووی خێزانه‌كه‌يانه‌وه‌ (Family History) تووشی شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان بووبن (Breast and Ovarian Cancer) یان هەڵگری گۆڕانکاری بۆماوەیبن لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2).
شیکاری جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) دەکرێت ئەنجام بدرێت بۆ ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت بزانن کە لە داهاتوودا مەترسی توشبونیان بە شێرپەنجەی مەمک یان هێلکەدان تا چەندە، یان بۆ ئەوکەسانەی کە شێرپەنجەی مه‌مک یان هێلکەدان لە ئەندامێکی نزیکی خێزانەکەیاندا دەستنیشانکراوە، بۆ دەستنیشانکردنی پێشووەختەی گۆڕانکاریە مەترسیدارەکان لە جینی (BRCA) دا، بۆ نمونە لەکاتی دەرکەوتنی شێرپەنجەی مەمک بەر لە تەمەنی پەنجا ساڵی یان شێرپەنجەی هێلکەدان لەهەرتەمەنێکدا لە ئەندامانی خێزانەکەدا یاخود لەکاتی دەستنیشانکردنی گۆڕانکاریە مەترسیدارەکان لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) و لە ئەندامێکی نزیکی خێزانەکەدا.

کاری جینەکانی (BRCA1)(BRCA2):
جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) یەکێک لە ناسراوترین جینەکانن، كه‌ دوو جینی کپکەری شێرپەنجەن(Tumor Suppressor Genes)، کە بە شێوەیەکی ئاسایی ئەم جینانە یارمەتیدەرن لە بەرگریکردن و ڕێگريكردن لە دروست بوون و سەرهەڵدانی شیرپەنجە، بە دروستکردنی پرۆتینێکی تایبەت کە ڕێگری دەکات لە گەشەکردن و دابەشبوونی خانەی شێرپەنجەیی و ناتەندروست، هەربۆیە گۆرانکاری لە جینەکانی (BRCA) دا دەبێتە هۆی تێکچوونی فرمانی جینەکەو بەم جۆرەش خانەکان بەجۆرێک گەشه‌ ده‌كه‌ن و دابەش دەبن لە کۆنترۆڵ دەردەچن، بێجگە لەوانە کۆمەڵێک جینی تر هەن کە هەریەکایان ڕۆڵی دەبێت لە قۆناغەکانی (Stage) شێرپەنجەکە و چارەسەری دا.
خەمڵاندنی مەترسی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی مه‌مک (Breast Cancer) و هێلکەدان (Ovarian Cancer) پەیوەستە بە گۆڕانکاری بۆماوەیی (Mutations) لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) و هۆكاره‌ كارتێكه‌ره‌ لاوه‌كيه‌كان.
بەپێی كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مريكی (American Cancer Society) ساڵانە زیاتر لە (۲۰۰٫۰۰۰) ئافرەت لە جیهاندا دەستنیشان دەکرێن كە تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون، وە زیاتر لە (۲۰٫۰۰۰) تووشی شێرپه‌نجه‌ی هێلکەدان بوون ،له‌وانه‌ش نزيكه‌ی (٣٪) ی شيرپه‌جه‌كانی مه‌مك و (١٠٪) شێرپه‌نجه‌كانی هێلكه‌دان به‌هۆی گۆڕانكاريه‌ بۆماوه‌ييه‌كانن له‌ جينه‌كانه‌ی (BRCA1)(BRCA2)، ئه‌م مه‌ترسيه‌ ده‌كرێت پياوانيش بگرێته‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی (٥٪) ئه‌و پياوه‌نه‌ی كه‌ تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بن به‌هۆی هه‌مان گۆڕانكاريه‌وه‌يه‌ له‌ جينه‌كانه‌ی (BRCA1)(BRCA2).
له‌ ڕوانگه‌يه‌كی تره‌وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌ڵگری گۆڕانكاريه‌ بۆماوه‌ييه‌كانن له‌ جينه‌كانی (BRCA1)(BRCA2): مه‌ترسی توشبونيان به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بۆ (٦٠٪) و شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان بۆ (١٥٪ - ٤٠٪) به‌رزده‌بێته‌وه‌، كه‌ به‌گشتی به‌ر له‌ ته‌مه‌نی نائومێدی سه‌رهه‌ڵ ده‌ده‌ن.

بۆچی شيكاری (BRCA1)(BRCA2) گرنگه‌؟
شيكاريه‌كه‌ سوودی لێ وه‌رده‌گيرێت بۆ ده‌ستنيشانكردنی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ بۆماوه‌یيانه‌ی كه‌ مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و هێلكه‌دان زيادده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ كه‌سێكدا گۆڕانكاری بۆماوه‌ی له‌ جينه‌كانی (BRCA1)(BRCA2) ده‌ستنيشانكرا كه‌ له‌ خێزانه‌كه‌يدا كه‌سانی ديكه‌ هه‌بن تووشبوبن به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك يان هێلكه‌دان.
شيكاری (BRCA1)(BRCA2) ده‌كرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌نجام بدرێت كه‌ له‌ خێزانه‌كه‌ياندا هه‌ڵگرانی گۆڕانكاری بۆماوه‌ين مه‌ترسيدارن له‌ جينه‌كانی (BRCA1)(BRCA2)، هه‌روه‌ها زۆرێك هۆكاری ديكه‌ هه‌ن كه‌ نيشانده‌ری بوونی گۆڕانكاری بۆماوه‌ین له‌ جينه‌كانی (BRCA1)(BRCA2) له‌وانه‌:
- بوونی شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌ردوو مەمکدا.
- ده‌ستنيشانكردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجێتی و له‌ خوار ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵی.
- بوونی هه‌ردووك شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان له‌ هه‌مان كه‌س يان دوو ئه‌ندامی هه‌مان خێزاندا.
- بوونه‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ نه‌وه‌ يه‌ك به‌ دوای يه‌كه‌كانی هه‌مان خێزاندا.
- بوونی كه‌سێكی هه‌ڵگر به‌ گۆڕانی بۆماوه‌يی په‌يوه‌ست به‌ شێرپه‌نجه‌وه‌ له‌ جينه‌كانه‌ (BRCA1)(BRCA2) له‌ ئه‌ندامێكی خێزاندا.
- بوونی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ پياواندا.
کەی پێویستە شیکاری (BRCA1)(BRCA2) ئەنجام بدرێت؟
شیکاری گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) پێشنیار دەکرێت بۆ سەرجەم ئافرەتان کەئەنجام بدرێت وەک نیشاندەرێک بۆ سەلامەتی یان بوونی گۆڕانکاری بۆماوەیی لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2)، بەڵام گرنگترو پێویستردەبێت لەسەر ئەوکەسانەی کە شێرپەنجەی مەمک یان هێلکەدان لە زنجیرەی خێزانیاندا هەیە، چونکە گرفتە بۆماوەییەکان دەکرێت نەوە دوای نەوە بگوازرێنەوە.
چۆنیەتی وەرگرتنی نمونەی شیکاریەکە:
شیکاریەکە وەک هەرشیکاریەکی ئاسایی تر، بە وەرگرتنی چەند مڵێک لە خوێن لە باسک (قۆڵ)ی کەسەکە یان بە وەرگرتنی نموونی خانەکانی ناو دەمی کەسەکە بە لۆکەیەکی تایبەت (کەلەم بارەدا دەبێت ناو دەم پاک بێت و بۆ چەند کاتژمێرێک بێت کە هیچ خواردن و خواردنەوەیەک نەخورابێت).

ئەنجامی شیکاریەکە چیمان بۆ ڕووندەکاتەوە:
لەکاتی بوونی گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2)ی کەسێکدا، مانای وایە کەسەکە مەترسی توشبوونی بە جۆری بۆماوەیی شێرپەنجەی مەمک و ‌هێلکەدان هەیە،هەروەها نیشاندەری ئەوەیە کە سەرجەم ئەندامی ئەو خێزانە لەبەر هەمان مەترسیدان و باشترەکەئەم شیکاریەیان بۆ ئەنجام بدرێت.
لەکارتی دەرچوونی ئەنجامی پۆزیتیڤ لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) باشترە بەردەوام چاودێری تەندروستی بکرێت بە ئەنجامدانی شیکاریەکانی دەسنیشانکردنی شێرپەنجە وەک؛
- مه‌مۆگرافی (Mammography)
- وێنه‌ی تيشكی (Breast MRI)
- شيكاری خوێن بۆشێرپەنجە لەجۆرەکانی وەک (CA-125)(CA 15-3)
- سۆنه‌ری ناولەشی ئافرەت (Transvaginal Ultrasonography)
** یان لابردنی هێلکەدان و مەمک لەکاتی زیادبوونی مەترسی سەرهه‌ڵدانی شێرپەنجە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای ئەمەریکی بۆ شێرپەنجە(National Cancer Institute) مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتاندا (٥٥٪ - ٦٥٪)ە، بۆ شێرپەنجەی هێلکەدان (۳۹٪)یە لەکاتی بوونی گۆڕانکاری بۆماوەییه‌ لە جینی (BRCA1) دا. هەروەهاڕێژەی (٤٥٪)ە بۆ شێرپەنجەی هێلکەدان وە (۱۱٪ - ۱۹٪)یە لەکاتی بوونی گۆڕانکاری بۆماوەییه‌ لە جینی (BRCA2) دا.
هۆشیاریدان:
* هەموو توشبوانی شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان مەرج نییە هۆکارەکەی گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان بێت لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2)، هەروەها هەموو هەڵگرانی گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) مەرج نییە ببنە هۆی شێرپەنجە، بەڵام دەکرێت ئاگایی زیاتریان هەبێت و بەردەوام بەدواداچوون بۆ تەندروستی خۆیان بکەن.
* مەترسی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان لە هەڵگرانی گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، بەپێی هۆکاری ژینگەیی و خوراکی و مێژووی خێزانەکە لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجەدا.
* بوونی گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) سیفەتێکی زاڵی بۆماوەییە (Autosomal Dominant Inheritance Pattern) لە باوانەوە بۆ نەوەکان دەگوازرێتەوە، هەرکەسێک هەڵگری دوو کۆپیە لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2)، کە هەریەکەیانی لە باوانێکەوە بۆ گوازراوەتەوە، گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان دەکرێت لەسەر هەردوو کۆپیەکە هەبێت.
هەڵگرانی گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) مەترسی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی مەمکیان بە (٦۰٪)ە ، هەروەها مەترسی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی هێلکەدانیان بە (۱٥٪ - ٤۰٪)هەیە.
* پیاوانی هەڵگری گۆڕانکاریە بۆماوەییەکان لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) مەترسی سەرهەڵدانی شێرپەنجەی پەنکریاس (Pancreatic) و پرۆستات (Prostate) تێیاندا زیاترە.
هەموو شیکاریەکانی (BRCA1)(BRCA2) لە تاقیگەی پێشکەوتووی (Centogene)ی ئه‌ڵمانی دەکرێن کە شیکاریەکانیان لەلایەن (CAP)(College of American Pathologists) پەسەندکراوە.
جگە لە جینەکانی (BRCA1)(BRCA2) چەند جینێکی دیکەش بۆ هەمان مەبەست بەکاردێن کە بە تەکنەلۆجیایی (NGS)دەکرێن.

بۆ پەیوەندی کردن؛

07705393538

ناونیشان/ سلێمانی - - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

شیکاری (NIPT):شیکاری (NIPT) یان (Non-invasive Prenatal Testing)، شیکاریەکی خوێنە بۆ کۆرپەی ئافرەتانی دووگیان ئەنجامدەدرێ...
21/09/2026

شیکاری (NIPT):

شیکاری (NIPT) یان (Non-invasive Prenatal Testing)، شیکاریەکی خوێنە بۆ کۆرپەی ئافرەتانی دووگیان ئەنجامدەدرێت پێش لەدایکبوون، و سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دەرخستنی مەترسی بوونی گرفتە جینی(کرۆمۆسۆم)یە باو و دەگمەنەکان، وەک (Down Syndrome)(Edward Syndrome)(Patau Syndrome)...هتد، کە دەتوانرێت لەڕێگەی ئەم شیکاریەوە مەترسی ناتەواوی کرۆمۆسۆمەکانی کۆرپەلە لە سکی دایکی دا بخرێتە ڕوو.

شیکاری (NIPT) شیکاریەک نییە بۆ دەستنیشانکردنی گرفتی کرۆمۆسۆمی، بەڵکو تەنها (مەترسی ناتەواوی کرۆمۆسۆمەکانی کۆرپەلە (Chromosomal Abnormality)) یان (سەلامەتی کۆرپەلە) دەخاتەڕوو، وە دڵنیایی دەدات لە تەندروستی کۆرپەلە و ڕەگەزی کۆرپەلە دیاریدەکات.
شیکاری (NIPT) چی دیاریدەکات؟

بە نزیکەی لە دەهەزارێک منداڵانی تازەلەدایکبوو بێ جیاوازی ڕەگەزی (نێر و مێ) یان چ نەتەوەیەکن تووشی گرفتی ناتەواوی کرۆمۆسۆمەکان (Chromosomal Abnormality)دەبن، ئەم ناتەواوی کرۆمۆسۆمانەی کۆرپەلە دەبێتە ناتەواوی لە جەستەی یان مێشکی منداڵەکە، بەپێ ی داتاکان (۷۰٪)ی ئەم گرفتانە بەهۆی بوونی (سێ کرۆمۆسۆم)(Trisomy) لە سێ جۆر کرۆمۆسۆم دا سەرهەڵدەدەن، وەک: مەنگۆلی (Down Syndrome) کە بەهۆی بوونی سێدانە کرۆمۆسۆمی (Trisomy 21) ڕوودەدات، پاتوو سیندرەم(Patau Syndrome) کە بەهۆی بوونی سێدانە کرۆمۆسۆمی (Trisomy 13) ڕوودەدات، ئێدوارد سیندرەم (Edward Syndrome) کەبەهۆی بوونی سێدانە کرۆمۆسۆمی (Trisomy 18) ڕوودەدات، هەروەها تێرنەر سیندرەم (Turner Syndrome) کە بەهۆی بوونی یەک کرۆمۆسۆم لە سێکس کرۆمۆسۆمی (X)دا ڕوودەدات.
یان (Triple X Syndrome) کەبەهۆی بوونی سێدانە کرۆمۆسۆمی (Trisomy X)، یان سیندرەمی (XYY Syndrome)، وە یان سیندرەمی (Klinefelter Syndrome).
هەروەها بە شیکاری (NIPT) دەتوانرێت ڕەگەزی کۆرپەلە دیاریبکرێت (S*x Determination) و یارمەتیدەرە لە دەرخستنی گرفتەکانی وەک:
* سیندرەمی (Fregile X Syndrome).
* پوکانەوەی ماسولکە (Duchenne Musculer Distrophy).
* کرۆمۆسۆمی ناتەواوی (Y Chromosome Infertility).
* نەبوون یان پوکانەوە و گەشە نەکردنی گونەکان (Abnormal or absenticular development).
* (Retinitis Pigmentosa Y-linked).
هەرچەندە تەمەنی ئافرەتی دووگیان گەورەتربێت ئەگەری تووشبوونی کۆرپەکە بە ناتەواویە کرۆمۆسۆمیەکان زیاتردەبێت، زۆرێک لە ناتەواویە کرۆمۆسۆمیەکان لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانبووندا دەبێتە هۆی لەبارچوون یان لە دایکبوونی کۆرپەلە بە زەحمەت.

چۆن شیکاری (NIPT) ئەنجام دەدرێت؟
تا ساڵی ۲۰۱۰ بەهۆی (Screening Test) لە سێ مانگی سەرەتای دووگیانی دا، شیکاری بۆ ئافرەتانی دووگیان دەکرا تا بزانرێت کە کۆرپەکەی گرفتی کرۆمۆسۆمی هەیە یاخود نا (کە زۆر دڵنیاکەرەوە نین)، جگە لەوەش چەند ڕێگایەکی تر بەکاردەهێنرێن بۆ دەستنیشانکردنی ناڕێکی کرۆمۆسۆمەکانی کۆرپەلە (کاتێک لە سکی دایکیدایە)، بەڵام بە گشتی دەبنە مایەی ناڕەحەتی بۆ دایک و کۆرپەکەی و (دەکرێت پێویست بە وەرگرتنی پارچەیەک بکات لە وێڵاش (Placenta) یان وەرگرتنی نموونە لە ئاوی دەوری کۆرپەلە (Amniotic Fluid)) کە ئەمانەش مەترسی و ناڕەحەتی زۆریان هەیە و دەکرێت هەندێک جار ببێتە هۆی لەبارچوون.
گرنگی شیکاری (NIPT) لەوەدایە کە زۆر بە ئاسانی و وەک هەر شیکاریەکی تاقیگەیی ئاسایی دیکە لە ڕێگەی وەرگرتنی کەمێک خوێن لە باسک (قۆڵ)ی دایکەکە شیکاریەکە ئەنجامدەدرێت، پاش هەفتەی دەیەمی دووگیانیەکە (باشترین کات نێوان هەفتەی یازدە بۆ چواردەی دوگیانیەکەیە).

بنەمای کارکردنی شیکاریەکە:
شیکاریەکە ئیش لەسەر ئەو دی ئێن ئەی(DNA)یانە دەکات کە لە ڕێگەی وێڵاشەوە (Placenta) لە کۆرپەلەوە دەگەنە ناو خوێنی دایکەکە و بە سەربەستی لە خوێن دا دەسووڕێنەوە کە بە (cell-free DNA (cfDNA)) ناسراون، بە گشتی ئەم (cell-free DNA (cfDNA)) یانە لە دوای هەفتەی دەیەم لە خوێنی دایکەکەدا بە ئاشکرا دەردەکەون، هەربۆیە باشترین کات بۆ ئەنجامدانی شیکاریەکە دوای هەفتەی دەیەمی دووگیانیەکەیە.

وەرگرتنی خوێن:
شیکاری (NIPT) تیوبی تایبەت بە خۆی هەیە، کە (١٠ مل) خوێن لە دایکەکە وەردەگیرێت (نابێت لەم بڕە کەمتربێت)، ئەم تیوبە ماددەی دژە مەیین (Anticoagulant)ی تێدایە لەگەڵ ماددەیەک کە (DNA)یەکە جێگیر (Stable) دەکات و ناهێڵێت لەناوبچێت تێکبشکێت (Degradation)بکات، دەبێت دایکەکە لە هەفتەی دەیەمی سکپڕیەکەیدا بێت (چونکە لەوە کەمتر پەیتی یان بڕی (cfDNA)) لەخوێنی دایکەکەدا کەمترە لە بڕی پێویست بۆ شیکاری کردنی.
پاشان کۆمەڵێک زانیاری لە نەخۆشەکە وەردەگیرێت وەک تەمەنی کۆرپەکە (لە حەفتەی چەندهەمدایە)، تەمەن وکێش و باڵای دایکەکە، هەروەها سکی دایکەکە (دوانەیە یان نا)، پاشان ڕەزامەند بوونی نەخۆشەکە بۆ ئەنجامدانی شیکاریەکە.
هەموو ئەمانە لە فۆڕمێکی تایبەتدا کەبەشێکی لەلایەن پزیشکی دایکەکە و بەشێکی لەلایەن تاقیگەوە پڕ دەکرێتەوە و تۆماردەکرێت.

کێ پێویستە شیکاری (NIPT) ئەنجامبدات؟
بەگشتی شیکاری (NIPT) گرنگی خۆی هەیە و دەتوانرێت بۆ هەموو دایکێکی دووگیان ئەنجام بدرێت، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی کۆرپەکەی لە ڕووی ژمارەی کرۆمۆسۆمەکانەوە، وەک بوونی سێ کرۆمۆسۆمی (Trisomy) لە کرۆمۆسۆمەکانی (21،18،13) یان ناتەواوی لە سێکس کرۆمۆسۆمەکان (X,Y) چەندین گرفتی کرۆمۆسۆمی تر.
بەڵام لە هەندێک کەس دا زۆر پێویست و گرنگە کە شیکاری (NIPT) بۆ کۆرپەکانیان ئەنجام بدرێت وەک:
* ئەو ئافرەتانەی کە لە دوای تەمەنی (٣٥ ساڵی) دووگیان دەبن.
* لەکاتی بوونی مناڵی دیکە لە خێزانەکەیدا کە هەڵگریی ناتەواوی کرۆمۆسۆم بن.
* لەکاتی بوونی ناتەواوی یان گرفتی کرۆمۆسۆمی لە یەکێک لە باوانەکان دا.
* ئەگەر یەکێک لە شیکاریەکانی خوێنی دایکەکە وەک (FTS/IPS/MSS) ناتەواوبێت.
* یان کۆرپەکەی ناتەواوی لەدایکبوونی هەیە (Congenital Abnormality) کە لەسۆنەردا دەرکەوتووەوە یان گرفتی لە کرۆمۆسۆمەکانی (13,18,21) دا هەبێت.
* بوونی (Tearing Amnion) لە ڕابردوودا.
* ناتەواوی (Abnormal sonography) هەبووە لەهەفتەی ٢٢ هەمدا.
* ئەو ئافرەتانەی ئەترسن لە ئەنجامدانی شیکاری وەک (Amniocentesis) و (CVS)Chorionic Villus) Sampling).
* سک و زای نەکردووە یان چەند ساڵێک یان نەزۆک بووبێت یان منداڵی بەڕێگەی بلوری(VIF) کردبێت.
ئەنجامی (NIPT) چیمان دەڵێت:
پێمان دەڵێت کە کۆرپەکە پێدەچێت تووشی سیندرەمەکانی ((Down Syndrome)(Edward Syndrome)(Patau Syndrome)) وە یان هەندێک کەمووکوڕی بۆماوەی کە پەیوەندیان هەیە بە سێکس کرۆمۆسۆمەکان (Y, X)، وەک (Klinefelter Syndrome, Turner Syndrome, Triple X Syndrome).
** بە پێی ڕێکخراوی (WHO) پێویست دەکات لەسەر ئافرەتانی دووگیان کە شیکاری (NIPT) ئەنجامبدەن چ لە تەمەنی سەروو یان خواری سی ساڵیەوە، وە یەکێتی جیناتی ئەمریکی؛
- (ACMG (American College of Medical Genetics))
ئەمەی سەلماندووە.
بۆیە ئەم شیکاریە گرنگە بۆ هەموو ئافرەتانی دووگیان بکرێت، بەبێ ئەوەی کە لە خێزانەکەیاندا ناتەواوی کرۆسۆمی هەبێت یان نا، تا ئێستا بەگشتی لە جیهاندا (۹۲ ملیۆن) کەس ئەم شیکاریەیان بۆکراوە.
ئێستا بەهۆی شیکاری (NIPT) لە هەفتەی دەیەمی دووگیانی (سکپڕی) دا دەزانرێت کە کۆرپەکە گرفتی کرۆمۆسۆمی هەیە یان نا ئەگەر ئەنجامی شیکاریەکە پاک بوو (Negative) ئەوە واتە کۆرپەکە جێ ی مەترسی نییە (گرفتی کرۆمۆسۆمی نییە)، بەڵام ئەگەر ئەنجامی شیکاریەکە (Positive) بوو ئەوا دەبێت (Amniocentesis) یان (Chorionic Villus Sampling (CVS)) بۆ بکرێت، ئەگەر لەمەشدا (Positive) بوو، دەبێت لیژنەی پزیشکی تایبەتمەند بڕیاربدات کە ئەو منداڵە لە دایک ببێت یان نا.
شیکاری (NIPT) بە تەکنیکی (NGS)(New Generation Sequencing) دەکرێت کە لەڕێیەوە ڕێژەی (Cell Free DNA (cfDNA))یەکان دەپێورێت، کەدڵنیایی لە ووردی ئەنجامەکەی (Accuracy) بە ڕێژەی (۹۹٫۹۹٪)لە سەدایە.
هەروەها شیکاری (NIPT) دەتوانێت دەستنیشانی ڕەگەزی کۆرپەلە بکات لە دوای هەفتەی دەیەمی دووگیانیەکەوە کە دەکرێت بە سۆنار لەو کاتەدا نەتوانرێت ڕەگەزی کۆرپەکە دیاریبکرێت.
°°
هەموو شیکاریەکانی (NIPT) لەتاقیگەی پسپۆڕی نوا وەردەگیرێت ودەنێردرێت لە تاقیگەی پێشکەوتووی (Centogene)ی ئەڵمانی دەکرێن کە شیکاریەکانیان لەلایەن (CAP)(College of American Pathologists) پەسەندکراوە.

بۆ پەیوەندی کردن؛

07705393538

ناونیشان/ سلێمانی - - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

Address

Sulaymaniyah-tuimalik
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647717555351

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Harman Laboratory posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Harman Laboratory:

Shortcuts

Share