Bright Eye Center

Call Directions

Bright Eye Center سەنتەری برایت ئای بۆ نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو
مركز برايت ئاي لجراحة وأمراض العيون

سەنتەرەکەمان سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە بۆ هەموو پێداویستیەکانی تەندروستی چاوەکانت
لە سەنتەرەکەمان هەموو پشکنینەکانی چاو ئەنجامدەدرێت هەروەها دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانتان و دروستکردنی هەموو جۆرەکانی چاویلکە و ئەنجامدانی هەموو نەشتەرگەریەکانی چاو و لێزەری لابردنی چاویلکە.

مركزنا هو مصدر موثوق لجميع احتياجات صحة عينيك
في مركزنا ، يتم إجراء جميع اختبارات العين وكذلك تشخيص أمراضك ، وصنع جميع أنواع النظارات ، وإجراء جميع جراحات العيون و لیزر إزالة النظارات.

هاوێنەی ترایفۆکاڵ Trifocal (سێ-دووری / عەدەسەی زیرەک)یەکێکە لە پێشکەوتووترین و گرانبەهاترین جۆرەکانی هاوێنە (عەدەسە) کە ...
07/10/2026

هاوێنەی ترایفۆکاڵ Trifocal (سێ-دووری / عەدەسەی زیرەک)

یەکێکە لە پێشکەوتووترین و گرانبەهاترین جۆرەکانی هاوێنە (عەدەسە) کە دوای لابردنی ئاوی سپی لەناو چاودا دادەنرێت، لەناو خەڵکدا بە "عەدەسەی زیرەک" ناسراوە و باشترین بژاردەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەتەواوی لە چاویلکە ڕزگاریان بێت.

تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی:
ڕوونی بینین: بینینێکی زۆر ڕوونت پێ دەبەخشێت بۆ سێ مەودای جیاواز؛ مەودای دوور (وەک شۆفێریکردن و تەلەفزیۆن)، مەودای مامناوەند (وەک کۆمپیوتەر و داشبۆردی ئۆتۆمبێل)، وە لە هەمووی گرنگتر مەودای نزیک (وەک سەیرکردنی مۆبایل، خوێندنەوەی کتێب و قورئان).
سەربەخۆیی تەواوەتی: تا ڕێژەیەکی زۆر بەرز (٩٠٪ بۆ ٩٥٪) لە ژیانی ڕۆژانەدا لە بەکارهێنانی هەموو جۆرە چاویلکەیەک (چاویلکەی دوور و چاویلکەی خوێندنەوە) ڕزگارت دەکات.

خاڵی لاواز (ئەوەی پێویستە بیزانیت):
بەهۆی ئەوەی ڕووناکی دابەش دەبێت بۆ سێ مەودای جیاواز، لەوانەیە لە کاتی شۆفێری شەواندا هەست بە (هالە - بڵاوبوونەوەی ڕووناکی) بکەیت لە دەوری گڵۆپی ئۆتۆمبێلەکانی بەرامبەرت، هەرچەندە دوای چەند مانگێک مێشک لەگەڵی ڕادێت. هەروەها ئەم عەدەسەیە مەرجە کە تۆڕەی چاوت سەدا سەد تەندروست بێت بۆ ئەوەی دابنرێت، وە تێچووەکەشی بەراورد بە جۆرەکانی تر زیاترە.

--
بۆ دیاریکردنی کاتی پشکنین و ڕاوێژی پسپۆڕی:
07700640606 / 07500640606
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە - سەنتەری برایت ئای

05/10/2026

ئایا دانانی هاوێنە لە نەشتەرگەری ئاوی سپیدا پێویستە؟

--
بۆ دیاریکردنی کاتی پشکنین و ڕاوێژی پسپۆڕی:
07700640606 / 07500640606
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە - سەنتەری برایت ئای

خانمی کورد هەمیشە سیمبولی قوربانیدان و میهرەبانی بووە. دایک، خوشک و هاوژینەکانمان ئەوەندە خەمی ماڵ و منداڵ و خێزانەکانیا...
03/10/2026

خانمی کورد هەمیشە سیمبولی قوربانیدان و میهرەبانی بووە. دایک، خوشک و هاوژینەکانمان ئەوەندە خەمی ماڵ و منداڵ و خێزانەکانیانە، زۆرجار تەندروستیی خۆیان لەبیر دەکەن!

بەڵام بیرت بێت؛ ماڵ بە بوونی تۆوە ئارام و جوانە. تەندروستیت تەنها بۆ خۆت نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەوانەیە کە خۆشیان دەوێیت و دەیانەوێت هەمیشە بەهێز بیبینن.

01/10/2026

ئێستا کە ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێکردووە، دڵنیابە لە تەندروستیی چاوەکانیان!

لە کلینیکی تایبەت بە چاوی منداڵان لە سەنتەری (برایت ئای)، لە ژینگەیەکی پڕ لە یاری و دۆستانەدا، لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕەوە پشکنینی ورد بۆ چاوی جگەرگۆشەکانتان دەکەین.

--
هەر ئێستا کاتێک بۆ پشکنین دیاری بکەن:
07740740606
07500640606
سلێمانی - ئاشتی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە - سەنتەری چاوی برایت ئای

بە چەند هەنگاوێکی سادە، چاوی منداڵەکەت لە کورتبینی بپارێزە! --کلینیکی تایبەت بە چاوی منداڵان لە سەنتەری برایت ئایسلێمانی...
29/09/2026

بە چەند هەنگاوێکی سادە، چاوی منداڵەکەت لە کورتبینی بپارێزە!

--

کلینیکی تایبەت بە چاوی منداڵان لە سەنتەری برایت ئای
سلێمانی- ئاشتی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە - سەنتەری برایت ئای
ژمارەی کلینیکی منداڵان: 07740740606 - 07500640606

هەفتەیەکی پڕ لە ڕاهێنان و بەرەوپێشچوون لە پێناو خزمەتێکی باشتر! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زنجیرەیەک سیمینار و خولی ڕاهێنان...
27/09/2026

هەفتەیەکی پڕ لە ڕاهێنان و بەرەوپێشچوون لە پێناو خزمەتێکی باشتر!

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زنجیرەیەک سیمینار و خولی ڕاهێنانی سەرکەوتوومان بۆ کارمەندەکانمان ئەنجامدا بە مەبەستی نوێکردنەوەی زانیارییەکان و بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزارییەکانمان.

- فریاگوزاری سەرەتایی گشتگیری چاو و خۆپاراستن
- تەندروستی دەروونی لە شوێنی کار و پەیوەندیکردنی هاوسۆزانە
- کاری دامەزراوەیی و ژینگەی کاری تەندروست

سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ ستافەکەمان کە هەمیشە بە پەرۆشەوە هەوڵی بەرەوپێشچوون دەدەن. دەستخۆشیتان لێ دەکەین

مایۆپیا (کورتبینی) لە منداڵاندا چییە؟مایۆپیا یان "کورتبینی" یەکێکە لە باوترین کێشەکانی چاو لەناو منداڵاندا. کاتێک منداڵێ...
26/09/2026

مایۆپیا (کورتبینی) لە منداڵاندا چییە؟

مایۆپیا یان "کورتبینی" یەکێکە لە باوترین کێشەکانی چاو لەناو منداڵاندا. کاتێک منداڵێک کورتبینە، دەتوانێت شتە نزیکەکان (وەک کتێب و مۆبایل) زۆر بە ڕوونی ببینێت، بەڵام شتە دوورەکان (وەک تەختەڕەشی ناو پۆل یان تەلەفزیۆن) بە لێڵی و تەڵخی دەبینێت!

ئەم حاڵەتە بەهۆی ئەوەوە ڕوودەدات کە شێوەی چاو کەمێک درێژتر دەبێت لە قەبارەی ئاسایی خۆی، ئەمەش وا دەکات تیشکی ڕووناکی نەتوانێت بە دروستی بکەوێتە سەر تۆڕەی چاو.

چۆن بزانیت منداڵەکەت کورتبینە؟ (نیشانەکان):
- زۆر نزیکبوونەوە لە شاشەی تەلەفزیۆن، مۆبایل، یان کتێب.
- نوقاندنی چاوەکان (ژاژکردنی چاو) کاتێک هەوڵ دەدات سەیری شتێکی دوور بکات.
- گلەییکردن لە سەرئێشەی بەردەوام، بەتایبەت دوای خوێندنەوە یان لە کاتی دەوامدا.
- زۆر خوراندن و دەستهێنان بە چاوەکانیدا.

گەشەکردنی کورتبینی ئەگەر زوو کۆنترۆڵ نەکرێت، دەبێتە هۆی لاوازبوونی زیاتری ژمارەی چاوەکەی. بۆیە پشکنینی پێشوەختە باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی بینینی منداڵەکەت!

---
کلینیکی تایبەت بە چاوی منداڵان لە سەنتەری برایت ئای

سلێمانی- ئاشتی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە - سەنتەری برایت ئای
ژمارەی کلینیکی منداڵان: 07740740606 - 07500640606

📞 بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندیکردن:
07740740606

23/09/2026

کاتەکە زۆری نەماوە..
بەم زووانە، کلینیکێکی تایبەت تەنها بە چاوی منداڵەکەت دەکەینەوە!

دەزانین تەندروستیی چاوی منداڵەکەت چەندە گرنگە بۆت، بۆیە شوێنێکمان ئامادە کردووە کە بەتەواوی گونجاو بێت بۆ ئەوان.

--
سلێمانی- ئاشتی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە - سەنتەری برایت ئای
ژمارەی کلینیکی منداڵان: 07740740606 - 07500640606

21/09/2026

ئەگەر کێشەی ئاوی سپیت هەیە، پێویستە سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەیت!

لەم ڤیدیۆیەدا زۆر بە سادەیی پێتانی نیشان دەدەین کە چۆن بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیا، تەنها لە ١٠ خولەکدا و بەبێ هیچ ئازار و تەقەڵێک، کۆتایی بە ئاوی سپی دەهێنین!

بۆ ڕزگاربوون لە ئاوی سپی و دیاریکردنی کاتی پشکنین، پەیوەندی بکە بە:
07740740606
07500640606

هاوێنەی ئیدۆف EDOF (مەودای درێژکراوە) یەکێکە لە هاوێنە (عەدەسە) پێشکەوتووەکان کە دوای لابردنی ئاوی سپی لەناو چاودا دادەن...
20/09/2026

هاوێنەی ئیدۆف EDOF (مەودای درێژکراوە)

یەکێکە لە هاوێنە (عەدەسە) پێشکەوتووەکان کە دوای لابردنی ئاوی سپی لەناو چاودا دادەنرێت و بژاردەیەکی نایابە بۆ کەسانی چالاک.

ئەم عەدەسەیە بە پێچەوانەی جۆرە کلاسیکییەکەوە، یارمەتی چاو دەدات فۆکەس بخاتە سەر مەودایەکی بەرفراوانتر، کە هەردوو بینینی "دوور و مامناوەند" پێکەوە ڕوون دەکاتەوە بێ ئەوەی هەست بە پچڕان بکەیت لە نێوانیاندا.

- تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی:
ڕوونی بینین: بینینێکی زۆر ڕوون و سافت پێ دەبەخشێت بۆ مەودای دوور (وەک شۆفێریکردن و سەیرکردنی تەلەفزیۆن) وە هەروەها مەودای مامناوەند (وەک کارکردن لەسەر کۆمپیوتەر، سەیرکردنی داشبۆردی ئۆتۆمبێل، و ئامادەکردنی خواردن).

شۆفێری شەوان: کێشەی بڵاوبوونەوەی ڕووناکی و هالەی شەوانەی زۆر کەمترە بەراورد بە جۆرە زیرەکەکانی تر، بۆیە بۆ شۆفێری شەوان زۆر گونجاوە.
سەربەخۆیی: لە ژیانی ڕۆژانەدا تا ڕێژەیەکی زۆر (ناراستەوخۆ) لە بەکارهێنانی چاویلکە ڕزگارت دەکات.

خاڵی لاواز (ئەوەی پێویستە بیزانیت):
بەهۆی ئەوەی ئەم عەدەسەیە فۆکەسی سەرەکی لەسەر دوور و مامناوەندە، دوای نەشتەرگەرییەکە تەنها بۆ کارە زۆر نزیکەکان و وردەکان (وەک خوێندنەوەی نووسینی زۆر بچووک یان قورئان خوێندنەوە لە نزیکەوە) ڕەنگە پێویستت بە چاویلکەی خوێندنەوە بێت.

--

بۆ دیاریکردنی کاتی پشکنین و ڕاوێژی پسپۆڕی:
07700640606 / 07500640606
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە - سەنتەری برایت ئای

Address

Anwar Sheikha Medical City
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:00 - 20:00
Tuesday 08:00 - 20:00
Wednesday 08:00 - 20:00
Thursday 08:00 - 20:00
Saturday 08:00 - 20:00
Sunday 08:00 - 20:00

Telephone

+9647700640606

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Bright Eye Center posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share