Pharmacist Ibrahim

Directions Contact the business

Pharmacist Ibrahim 💊 Pharmacist - دەرمانساز 👨‍⚕️

17/09/2026

چارەسەری کۆکە 🩺👨‍⚕️
#تەندروستی #دەرمان #دکتۆر

15/09/2026

ئامین 🤲🏻
#دوعا #دعاء #کوردستان #ئیسلام

08/09/2026

🎧🖤
#قورئان #نوێژ #قرآن #الصلاة

31/08/2026

ئارمکەرەوەی رۆح 😌🖤

#قورئان #قرآن

29/08/2026

🖤
#ئیمان #کوردستان

♥️چارەسەرکردنی گەستنی سەگ  (نەخۆشی هاری)🔹wound management🔹anti tetanus and antibiotic 🔹vaccine🔹 immunoglobulin سەرەتا: ب...
29/08/2026

♥️چارەسەرکردنی گەستنی سەگ (نەخۆشی هاری)
🔹wound management
🔹anti tetanus and antibiotic
🔹vaccine
🔹 immunoglobulin

سەرەتا: برینەکە بۆ ماوەی 15 خولەک بە نۆرمەڵ (ئاو وخوێ) دەشۆین و بەکحول خاوێنی دەکەینەوە.

دووەم: anti tetanus بە IM لەڕێگەی ماسولکەوە لەنەخۆش دەدەین وە دەرمانی دژە prophylactic antibiotics وەک augmentin پێ دەدرێت.


سێیەم: بۆ anti rabies immunoglobulin
دەرمانەکە 20iu/kg دەرزی یە، لە شوێنی برینەکە و دەوروبەری برینەکە دەدەین و ئەوەیتریش لە ناوچەی ماسوولکەی deltoid بە IM دەدەین.

(ئەگەر IG بەردەست نەبێت، دەتوانی هەر ڕۆژێک تاوکو 7 ڕۆژ پاش پێدانی یەکەم دۆزی ڤاکسینەکە لێیدەین ئەوکات سوودبەخشە)

چوارەم: سەبارەت بە ڤاکسینەکە، دوو ڕێگا هەیە بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینەکە
یەکەمیان 1-1-1-1-1 یان پێی دەڵێن (5dose regimen)

یەکەم دۆز لەڕۆژی یەکەم کەنەخۆشەکە دێت دەیدەین
ڕۆژی 3 یەم
دوای 7 ڕۆژ
دوای 14 ڕۆژ
دوای 28 ڕۆژ
Day0,3,7,14,28

لەناوچەی deltoid لەناو ماسولکە دەیدەین جگه له منداڵانی خوار دوو ساڵ thigh دەدەین ،
وەهەروەها لەڕێگەی gluteal نادەین ❌❌

ڕێگای دووەم بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینەکە بریتییە لە
(2 - 1 - 1 regimen)
واتای ئەوەیە یەکەم ڕۆژ کە نەخۆشەکە دێت ئێمە راستەوخۆ دوو دۆزی بە deltoid پێ دەدەین لە هەردوو لای ماسولکەی ڕاست و چەپی
دۆزی دووەم دوای 7 ڕۆژ
دۆزی سێیەم لەدوای 21 ڕۆژ

#نەخۆشی #سەگ #دەرمان #چارەسەر

📌 قەبزی درێژخایەن لە منداڵان 👼 واتە منداڵ بەزەحمەت پیسایی دەکات یان بۆشایی گەورە لە نێوان جوڵەی ڕیخۆڵەکاندا دروست دەبێت،...
29/07/2026

📌 قەبزی درێژخایەن لە منداڵان 👼

واتە منداڵ بەزەحمەت پیسایی دەکات یان بۆشایی گەورە لە نێوان جوڵەی ڕیخۆڵەکاندا دروست دەبێت، ئەمەش بۆ ماوەیەکی زۆر (زیاتر لە دوو هەفتە) بەردەوام دەبێت 🗓️💩

🟨 هۆکارەکانی قەبزی لە منداڵدا:
1️⃣ کەمی ڕیشاڵ لە خۆراکدا (کەم خواردنی سەوزە و میوە) 🥦🍎
2️⃣ نەخواردنەوەی ئاو و شلەی پێویست 💧🚱
3️⃣ پشتگوێخستنی حەزی پیسایی (بەتایبەت لە کاتی یاریکردن یان لە قوتابخانە) 🚫🚽
4️⃣ ترس لە ئازار لە کاتی پیسایی کردن کە دەبێتە هۆی ڕاگرتنی پیسایی 😣
5️⃣ گۆڕینی ڕۆتین: وەک سەفەرکردن یان دەستپێکردنی خوێندن 🧳🏫
6️⃣ هەندێک دەرمان یان حاڵەتی تەندروستی دەگمەن ⚠️💊

🟥 نیشانە باوەکان:
• پیسایی ڕەق و وشک 🪨
• ئازار لە کاتی جوڵەی ڕیخۆڵەدا 😫
• ئاوسانی سک یان ئازاری سک ⚡🤕
• نەمانی ئارەزووی خواردن 😵 💫
• دزەکردنی پیسایی بێ ئیرادە بۆ ناو جل و بەرگ 👕

🟩 چارەسەر و خۆپاراستن:
✅ 1. ڕێجیم:
• دابینکردنی میوەی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ، وەکو گوێزی هیندی، هەنجیر، و شۆفانی وشککراوە 🍐🍑
• ڕۆژانە سەوزەی کوڵاو یان تازە پێشکەشی بکە 🥬🥕
• دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیی لە شیری تەواو یان خواردنی وشک 🥛🚫🍞

✅ 2. شێدارکەرەوە:
• هانی بدە بە بەردەوامی ئاو بخواتەوە بە تایبەت لە کەشوهەوای گەرمدا ☀️💦

✅ 3. چالاکی جەستەیی:
• وای لێبکە بە بەردەوامی بجوڵێت و یاری بکات بۆ هاندانی جوڵەی ڕیخۆڵە 🏃 ♂️⚽

✅ 4. چارەسەری دەرمان:
• بەکارهێنانی دەرمانی شلکەرەوە تەنها بە ڕەچەتەی پزیشک ⚕️🧴

📌 خۆپاراستن باشترە لە چارەسەر... شێوازی ژیانی تەندروست بۆ منداڵەکەت بپارێزە 🙌👶

دکتۆرە أمینە طە پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان 🩺

#قەبزی

👨‍⚕️خواردنی پرتەقاڵێک ڕۆژانە، دوورت دەخاتەوە لە پزیشک!پرتەقاڵی مامناوەند (150 گرام) 🍊ته نها 80 کالۆری 📈بێ چەوری 👌🩺 گونجا...
17/07/2026

👨‍⚕️خواردنی پرتەقاڵێک ڕۆژانە، دوورت دەخاتەوە لە پزیشک!

پرتەقاڵی مامناوەند (150 گرام) 🍊
ته نها 80 کالۆری 📈
بێ چەوری 👌
🩺 گونجاوە بۆ ڕێجیم کردن و دابەزاندنی کێش
250 میلی گرام پۆتاسیۆمی تێدایە کە پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ ڕێکخستنی فشاری خوێن و توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم ڕێژەی مردن بە رێژەی ٪19 کەم دەکەنەوە ، توێژینەوەیەکی تر دەریخستووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە 4069 میلی گرام پۆتاسیۆم بەکاردەهێنن بە رێژەی ٪49 کەمتر ئەگەری مردنیان بەهۆی ڕەقبوونی خوێنبەر و خوێنهێنەرەوە هەیە.
💪🍊 یەک پرتەقاڵ 130٪ ی پێویستی ڕۆژانەت بە ڤیتامین C پێ دەبەخشێت.
🛡️ بەهێزکردنی بەرگری لەش پاڵپشتی دروستکردنی کۆلاجین بۆ پێستێکی نەرم و کەمکردنەوەی چرچی
پاراستنی پێست له تیشکی خۆر و پیسبوونی ژینگە Bioflavonoids بەهێزی تێدایە وەک:
✅Hesperetin – Naringin – Naringenin
✅دژە ئۆکسیدەکان
✅دژە هەوکردن
✅پشتگیری بەرگری دەکات
✅6٪ کالسیۆم بۆ لەش دابین دەکات
✅ جگە لە فۆسفۆر و مەگنیسیۆم و مەنگەنیز و سیلینیۆم و مس ⚙️ دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A، B1، B2، B3، B5، B6 و B9 و کۆلین تێدایە کە پێویستە بۆ پێکهێنانی دەماری گەیەنەر "ئەستیلکۆلین" ⚡
🌙 یارمەتی خەو دەدات
💪 ماسولکەکان بەهێز دەکات
📖 فێربوون و یادەوەری بەهێز دەکات

#سوودەکانی #پرتەقاڵ #میوە

 #نەخۆشی : باوکێک منداڵێکی 11 ساڵانی هەیە کە زمانی بریندارە و خوێنی لێ دەڕوات و ئازارییشی هەیە و چارەسەری هەوکردنی (الته...
20/06/2026

#نەخۆشی : باوکێک منداڵێکی 11 ساڵانی هەیە کە زمانی بریندارە و خوێنی لێ دەڕوات و ئازارییشی هەیە و چارەسەری هەوکردنی (التهاب) دەوێت، چی پێ ئەدەیت ؟

👨‍⚕️ بۆ زانیاریت خوێنبەربوونەکە وەستاوە، بەڵام هێشتا ئازار لە ناودەمی ماوە و ئەو دەیەوێت چارەسەری هەوکردن(التهاب) وەربگیرێت.

👨‍⚕️ سەرەتادا دەبێت کەمێک زیرەک بیت و بە دروستی بیربکەیتەوە ویاخود بڵێم من پێم باشترە چارەسەرێک بدەم کە کار بکات و لە یەک شوێندا چڕبێتەوە و سوود بە شوێنی برینەکە بگەیەنێت و کار لەسەر بەکتریاکان بکات چونکە دەشێت ئەو هەوکردنی بەکتریای (التهاب) هەبێت ، باشترین چارەسەرەکانیش وەک ئەمۆکسیلین و ئەمۆکلان و گروپەکەیان بێت . هەرچەندە ئەم چارەسەرانە هەڵە نین، بەڵام باشترە کەمێک وردتر بیت ئەمانەی خوارەوە پەیڕەوە بکەیت :

1️⃣ یەکەم شت کەوا پێی ئەدەیت با angiovage spray بێت ، چونکە زۆر بەسوودە لەلایەک هەوکردن(التهاب) کەم دەکاتەوە و لە لایەکی ترەوە بە ئازارشکێن دادەنرێت و هەوکردن کەم دەکاتەوە و ڕۆژانە 3 جار لە شوێنی برینەکە بەکاردەهێنرێت.

2️⃣ لەگەڵی دا tetracycline cap پێ بدە، بەڵام ئەمجارە نەخۆش قووتی نەدات بەڵکو ڕۆژانە 3 جار غەرغەرەی پێدەکات ، تەنها بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنەکە (لێرەدا ناچێتە ناو خوێنەوە و کاریگەرییە لاوەکییەکان دەرناکەوێت، و لەبەر ئەوەی تەمەنی 8 ساڵی تێپەڕاندووە، بۆ ئەم تەمەنە بە سەلامەت دادەنرێت) و بە شێوەی locally کار دەکات نەک systemic.

#نەخۆش #زمان #منداڵ

16/06/2026

#ئیسلام #کوردستان

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Pharmacist Ibrahim posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Pharmacist Ibrahim:

Shortcuts

Share